بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ترانسنەشناڵ لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە ڕۆڵی ئەورووپا لە شەرە ناوچەییەکان، بەڵگەگەلێکی دەرخستووە کە چەکەکانی بەرهەمی وڵاتانی ەورووپی ڕۆڵی گرینگیان لە ئاوارە کردنی ملیۆنان کەس لە شەرەکانی ناوچەی ڕۆژهڵاتی ناڤین و دەڤەری هەبووە.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی کردووە کە وڵاتانی ئەورووپی لەوانە ئیتاڵیا بە هەناردە کردنی کەلوپەلی هەستیاری سەربازی ڕپڵی گرینگی لە شەڕی تورکیا لەگەڵ کوردەکانی سووریا لە ساڵەکانی 2018 و 2019 هەبووە.
بە گوێرەی ئەو بەڵگەگەلە کە دەرخراوە، ئیتاڵیا کەلوپەلی کۆپتەری تی 129 ATAK ی بۆ تورکیا هەناردە کردووە و تورکیا لە شەری 2018 و 2019 دژی کوردەکانی سووریا لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی لێیان کەڵکی وەرگرتووە.
ئەو ڕێکخراوە وای خەمڵاندووە کە نزیک بە 300000 کەس لەوانە 80000 منداڵ لە ئەو دوو شەرەدا ئاوارە بوون.
Your Comment